كورد? - سوره‌تی الفلق

قورئانی پیرۆز » كورد? » سوره‌تی الفلق

كورد?

سوره‌تی الفلق - تعداد آیات 5
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ( 1 ) الفلق - الآية 1
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت.
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ( 2 ) الفلق - الآية 2
له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو).
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ( 3 ) الفلق - الآية 3
له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ.
وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ( 4 ) الفلق - الآية 4
له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن).
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ( 5 ) الفلق - الآية 5
له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات.

كتێبه‌كان

  • په‌یامێك بۆ بێداربوونه‌وه‌ی خوشكانی بێ ئاگائه‌م نامیلكه‌یه‌ له‌ سێ باسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌: ١- یادخستنه‌وه‌... ٢- ڕووداوه‌كان... ٣- چاره‌سه‌ر وئامۆژگاری...

    دانه‌ر : صڵاح فائیق مه‌ردان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/207832

    تحميل :په‌یامێك بۆ بێداربوونه‌وه‌ی خوشكانی بێ ئاگا

  • ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزیئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه‌ بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه‌ بریتین له‌ئه‌ستێره‌ پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه‌ له‌وێ‌ ڕۆژێوه‌ تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه‌.. ڕۆژ له‌ دوا ڕۆژو سات له‌ دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ‌ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ‌ و ناكوژێته‌وه‌!!

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/313808

    تحميل :ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزی

  • گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژیننووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه‌ ده‌سته‌یه‌ن كه‌ ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه‌ بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه‌. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان‌ به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه‌ دوژمنه‌ پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له‌ كوێ یه‌ ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه‌ ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/338166

    تحميل :گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژینگه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژین

  • پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵمانداله‌ میانه‌ی ئه‌م باسه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵماندا، به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌ روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له‌ چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌دوێین.

    دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/351232

    تحميل :پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵمانداپایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵماندا

  • ئاگاداركردنه‌وه‌ی كچانی خوێندكار له‌ هه‌ندێك تاوان و سه‌رپێچیئه‌و كچانه‌ی كه‌ خه‌ریكی خوێندنن توشی هه‌ندێ تاوان و سه‌رپێچی ده‌بن، له‌وانه‌: نه‌بوونی دڵسۆزی له‌ فێربوونی زانستدا و پابه‌ند نه‌بوون به‌ پۆشاكی شه‌رعی یه‌وه‌ و دواخستنی مێردكردن ...‌

    دانه‌ر : میهره‌بان موحه‌مه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/144548

    تحميل :ئاگاداركردنه‌وه‌ی كچانی خوێندكار له‌ هه‌ندێك تاوان و سه‌رپێچی

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share