كورد? - سوره‌تی التكاثر

قورئانی پیرۆز » كورد? » سوره‌تی التكاثر

كورد?

سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 ) التكاثر - الآية 1
(خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 ) التكاثر - الآية 2
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 ) التكاثر - الآية 3
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 4 ) التكاثر - الآية 4
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 ) التكاثر - الآية 5
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 ) التكاثر - الآية 6
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازارو ناسۆره‌).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ( 7 ) التكاثر - الآية 7
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه‌).
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ( 8 ) التكاثر - الآية 8
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه‌).

كتێبه‌كان

  • پوخته‌یه‌ك له‌ بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌تیخوێنه‌ری به‌ڕێز: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌ بریتی یه‌ له‌ هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنك سه‌باره‌ت به‌ ( بیروباوه‌ڕی ڕاستی ئیسلام: بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌ )...

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/219828

    تحميل :پوخته‌یه‌ك له‌ بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌تی

  • چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به‌ قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه‌ بزانه‌ چه‌ند ڕوو بكه‌یته‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده‌ ڕووت لێ ده‌كات، وه‌ چه‌ندیش دووره‌ په‌رێز و بشت له‌ قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده‌ دووره‌ په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه‌ له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به‌ قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/119034

    تحميل :چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به‌ قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟

  • چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه‌ پوخته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، ئه‌و واجیباتانه‌ی رۆژوو و، ڕه‌وشت و، دوعاو و، به‌شه‌كانی خه‌ڵك تێیدا و، هه‌ندی شتی به‌سوودی تر ده‌رباره‌ی رۆژوو له‌ خۆ ده‌گرێت، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ موسڵمانان موفه‌ق بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/175273

    تحميل :چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • تاك و حكومه‌ت له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدائه‌م په‌رتوكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له‌ روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌، وه‌‌ له‌ سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له‌ حكومه‌تدا له‌ روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه‌ كه‌ پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه‌ مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.

    دانه‌ر : عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/364207

    تحميل :تاك و حكومه‌ت له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا

  • رۆژووئه‌م كتێبه‌ باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رۆژوه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له‌ دونیا و قیامه‌تدا.

    دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90445

    تحميل :رۆژوو

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share