قورئانی پیرۆز » كورد? » كتێبه‌كان » سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی
سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی
ئه‌مه كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه ئه‌م كتێبه گرنگه دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه به قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه فراوانه‌كه‌ی له كاتی دانانی... وه ئه‌م كتێبه باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی... دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبه‌كان
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیداپێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) زۆر سوور بووه له‌سه‌ر پاراستن ویه‌كڕیزی وسه‌ربه‌رزی ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كخواپه‌رست بێت ودوور بكه‌وێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و هۆكار و وه‌سائیلانه‌ی كه دژ به‌یه‌كخواپه‌رستیه وله‌گه‌ڵیدا نایه‌ته‌وه. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته باسی پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیدا ده‌كات.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلامناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه بریتیه له: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه له ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟؟ ٤- حیكمه‌ت چیه له ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێخۆشبوو‌ن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوامانگی ڕه‌مه‌زان مانگی لێخۆشبوونه، وه گه‌وره‌ترین سوود بگات به موسڵمان له‌و مانگه پیرۆزه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ لای خوای گه‌وره و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رونیه‌تی.
دانه‌ر : پشتیوان موحه‌مه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی به‌رامبه‌ر به باڵاپۆشی ( حجاب ) ده‌كرێت‌خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ هه‌ندێك جار گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌سانێكی گێل ونه‌فام، یان ناحه‌ز به ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵێك گومان دروست ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به باڵاپۆشی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه باڵاپۆشن، و صه‌د تانه‌یان لێده‌ده‌ن جۆره‌ها ناو وناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن، جا ئێمه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و گومانانه بخه‌ینه ڕوو، پاشانیش وه‌ڵامی هه‌موویان بده‌ینه‌وه...
دانه‌ر : ئه‌سماء را‌شد ئه‌لرویشد
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس












