قورئانی پیرۆز » كورد? » كتێبه‌كان » هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی
هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی
گومان له‌وه‌دا نییه كه سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
كتێبه‌كان
- مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
- هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له ماڵه‌كانیاندابنه‌ما له بنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا بریتیه له خێزانی موسڵمان، لانك و كۆشی خێزانیش بریتیه له ماڵه‌وه ، و په‌روه‌رده تیایدا، كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش بریتیه له ئافره‌تی موسڵمان. ئه‌م بابه‌ته باس له هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له ماڵه‌كانیاندا ده‌كات.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- رۆژووئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.
دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com












